دەزگای فام بۆ چاپ وبلاوكردنەوە
هێژا دڵشاد


نوسەر و وەرگێر

هێژا دڵشاد

لە ساڵی ١٩٨٤ لە سلێمانى لەدایک بووە.
لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە دەستی بە کاری ڕۆژنامەوانی کردووە.
وەک نووسەر و ڕۆژنامەنووسی تایبەتمەند لە بوارى تورکیا دەناسرێت و لە چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار وتار و بەدواداچوونی لە بارەی کاروباری تورکیاوە نووسیوە.
لە ساڵى ٢٠١٤ەوە کاری بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵوو و ڕۆژنامە جیاجیاکانی تورکیا کردووە. خاوەنی چەندین توێژینەوەی هاوبەشە لەگەڵ ناوەندە ئەکادیمییەکانى تورکیا.
لە ڕیفڕاندۆمەکەى هەرێمی کوردستان، بۆ ماوەى ١٠ ڕۆژ وەک وەرگێڕ کاری مەیدانى بۆ ڕۆژنامەى حوڕییەت کردووە.
تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ چاوپێکەوتنى ڕۆژنامەوانی لەگەڵ نووسەر و سیاسییەکانى باکووری کوردستان و تورکیا ئەنجام داوە.
بەشداریی چەندین کۆنفڕانس و پانێڵی لە باکوورى کوردستان و لە تورکیا کردووە و گوتاری لەسەر پرسی کورد لە تورکیا و پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا پێشکەش کردووە.
لە چەندین دیدار و کۆنفرانسدا، نێوەندگیریی بۆ بانگهێشتکردنى سیاسی و نووسەرانى تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان کردووە.
زمانەکانی تورکی و ئینگلیزی دەزانێت
خاوەنی ئەم کتێبانەیە:
ORTADOĞU’DA KÜRTLER
KÜRTLER VE TÜRKLER
دوو پرسی گرێدراو- کۆدیدار و شرۆڤە
لە ئامانەتی ئاشتیدا بن - وەرگێڕان
ڕێگا، چیرۆکی تاراوگەیەک - وەرگێڕان
پڕۆسەى ئاشتی لە تورکیا - توێژینەوە
پرسی کورد لە تورکیا - نووسین و شرۆڤە




بەرهەمەكانی وەرگێر





بەرهەمەكانی نوسەر