نوسەر و وەرگێر
تەڵعەت تاهیر
لە شارۆچکەی مەخموور، سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە.
دبلۆمی هەیە لە ڕاگەیاندن.
لە ساڵی ۱۹۹٠وە دەنووسێت.
ئەندامی دەستەی نووسەرانی چەندین گۆڤار و پاشکۆی ئەدەبی بووە.
ئەندامی کارای یەکێتیی نووسەرانی کوردە.
ماوەی چەند ساڵێک جێگری سەرۆکی بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ بووە.
كتێبەكانی:
لەبەر ئاوازێک نایەوێ ببێتە گۆرانی/ شیعر، دەزگای ئاراس، ۲٠٠۹.
دەرچوون لە سوڕی نووسین/ وتار و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، 2008.
ئەو کتێبانەی لە دەزگای فام بڵاو بوونەتەوە:
- ناوی تۆ ئیمزای منە
- ڕۆژگاری وشک و چاوی تەڕ
- ئەو گوڵەگەنمانەی بوونە گسک
- پایزی زەعیم
- ئاوی زمان و دەفری بیابان