نوسەر
د. هێمن عومەر خۆشناو
لە دەڤەری خۆشناوەتیی پارێزگای هەولێر لەدایک بووە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شەقڵاوە تەواو کردووە.
ساڵی 2006 بەکالۆریۆس و ساڵی 2009ش ماستەری بەشی کوردیی کۆلیژی زمانی زانکۆی سەلاحەدینی تەواو کردووە.
ساڵی 2014 لە زانکۆی سلێمانی دکتۆرای لە ئەدەبی کوردی تەواو کردووە.
ساڵی 2024 ماستەری دووەمی لە بواری مێژووی کورد لە سەردەمی عوسمانیدا لە وڵاتی تورکیا بەدەست هێناوە.
لە نێوان ساڵانی 2005-2007 سەرنووسەری گۆڤاری سابات بووە.
لە زانکۆکانی سۆران، پۆلیتەکنیک، زانکۆی بینگۆلی وڵاتی تورکیا، ڕاپەڕین و سەلاحەدین دەرسی داوەتەوە.
دامەزرێنەری دەستنووسخانەی زانکۆی سۆران بووە.
سەرپەرشتیی زانستیی چەند کۆنفرانسێکی ئەدەبیی نێودەوڵەتیی کردووە.
بە نووسینی توێژینەوە بەشداری کۆنفڕانسی زانستیی لە زانکۆکانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات کردووە.
زیاتر لە 30 کتێب و چەندین توێژینەوەی زانستی بڵاو کردووەتەوە.