دەزگای فام بۆ چاپ وبلاوكردنەوە
کامەران سوبحان

نوسەر

کامەران سوبحان


ماستەری لە میدیا و سیاسەتی کولتووریدا هەیە.
لەنێوان ساڵانی 2000 بۆ 2012 لە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، وەک بەڕێوەبەری نووسینی هەردوو گۆڤاری (ئایندە و ڕۆڤار) کاری کردووە.
لە چەندین ڕۆژنامە و گۆڤاری کوردی گۆشەی هەفتانەی هەبووە، لەوانە: کوردستانی نوێ، ئاسۆ، زەمەن، ئایندە، ڕۆڤار، ئاڵای ئازادی، هەرێمی کوردستان و...
لە چەندین سیمینار و کۆری ڕۆشنبیری، لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان بەشداریی کردووە.
مامۆستای ڕەخنەی ئەدەبی و هونەریی بووە، لە پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی.
لە ساڵی ٢٠١٦دا. یەکێک بووە لە کاندیدانی (ئای ڤی ئێڵ پی). لەسەر ئاستی کوردستان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە بواری (میدیا و کولتوور)دا و ماوەی چوار هەفتە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ماوەتەوە.
لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان، ڕاوێژکاری لیژنەی رۆشنبیریی سەرۆکی پەرلەمان بووە.
ماوەی دوو ساڵ سەرنووسەری ڕۆژنامەی کولتووری زەمەن بووە.
ساڵی ٢٠٢٤ لەلایەن کۆمپانیای کام پڕۆدەکشن لە بەریتانیا، لەگەڵ کۆمەڵێک هونەرمەند و نووسەری تردا، خەڵاتی بەرهەم و داهێنانی وەرگرتووە.
٢٥ کتێبی چاپکراوی، لە بوارەکانی ئەدەب و هونەر و ڕۆژنامەوانی بڵاوک ردووەتەوە .



بەرهەمەكانی نوسەر