نوسەر
هاوکار عەبدوڵڵا شێخ وەسانی
لە 17/10/1986 لە گوندی شێخ وەسان لەدایک بووە.
لە 16-4-1987 کاتێک گوندەکەی بە چەکی کیمیایی بۆردوومان دەکرێت ئەو بە موعجیزە لەگەڵ خێزانەکەی ڕزگاری دەبێت.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە گوندی شێخ وەسان و ناحیەی بالیسان و ئامادەیی لە هەولێر تەواو کردووە.
لە ساڵی 2010-2011 بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەدین بەدەست دێنێت.
شەش کتێبی چاپکراوی هەیە، به ناوه‌کانی (مرۆڤ و خوێندنه‌وه)، (دین و جیهانبینی مه‌لای گه‌وره)، (ژیان و ئه‌زموونی مه‌لای گه‌وره)، (ژیان و بیره‌وه‌رییه‌کانی شێخ محه‌مه‌د بالیسانی)، (سەلام ناوخۆش قەڵەمێک بە باڵای منارەوە) و (مەسعوود محەمەد لە دیدی بنەماڵەکەیدا).
پێشکه‌شکاری چەندان به‌رنامه‌ی ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری بووە له ڕادیۆ و تەلەفزیۆن.
له ساڵی 2014 ژیانی خێزانی پێک هێناوە له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر ئاشتی ئه‌رسه‌لان، خاوه‌نی 3 منداڵن به ناوه‌کانی (دیه، ئیلینا، ئه‌حمه‌د).