نوسەر
عومەر خدر کاکیل
لە 5/7/1963 لە گوندی سرێشمەی دۆڵی ڕۆست لەدایک بووە.
لە قوتابخانەی کاولۆکانی سەرەتایی دەستی بە خوێندن کردووە، دواتر چووەتە هەولێر و لەوێ سەرەتایی و ناوەندی خوێندووە.
لە ساڵی 1984 ئامادەیی پیشەسازی تەواو کردووە.
لە 26/7/2006 لە فەرمانگەی کەشناسی دامەزراوە.
لە ساڵی 1994وە بە حەز و خولیاوە کاری وێنەگری دەکات.
یەکەمین پێشانگای فۆتۆگرافیی ڕەش و سپی لە قوتابخانەی سەلاحەددین، لە شارۆچکەی پیرمامی سەر بە هەولێر کردەوە و پێشوازییەکی باشی لێ کرا.
بە هۆی شاخڕەوی، سەردانی زۆربەی چیا و کەژەکانی کوردستانی کردووە و هەزاران وێنەی سروشت و گوڵ و گیای گرتووە و بەشێکیانی لە پیشانگای تایبەت نمایش کردوون.
چەندین پێشانگای فۆتۆگرافی کردووەتەوە.
سێ کتێبی چاپکراوی هەیە و بەردەوامیش لە گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەڕەکان بابەتی ئەدەبی و ڕۆشنبیریی گشتی بڵاو دەکاتەوە.