نوسەر
دکتۆر ڕێبوار فەتاح
- لە باشووری کوردستان لەدایک بووە و لە بەریتانیا گیرساوەتەوە.
- لە منداڵییەوە بە شیعر، ئەدەب، زانست و فەلسەفە ئاشنا بووە. لە لاویەوە لە میدیای کوردیی عێراقدا نووسیویەتی.
- بەردەوام لە میدیای کوردی و جیهاندا ڕای لەسەر بابەتی جیاواز وەردەگیرێ، سەدان وتاری لەسەر بابەتی جۆراوجۆر نووسیوە، لە دەیان کۆنفرانسدا بەشدار بووە.
- بەکالۆریۆس له فیزیکدا له زانکۆی سلێمانی و لهندهن وهرگرتووە، ماستهری لە فیزیکدا- دۆخی ڕەق، له زانکۆی لهندهن و دواتر دکتۆرای لە ڕووناکی و تەڵی ڕووناکیدا له یو سی ئێڵ UCL - لەندەن وهرگرتووه.
- لە هەشتاکانەوە تا سەرەتای ٢٠٠٠-ەکان، لە دەستگای ئەکادیمی و کۆمپانیای نێودەوڵەتیدا، وەک زانای فیزیک و تەلەکۆمینیکەیشن کارا بووە و پۆستی ئیداری هەبووە.
- بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیایەکی توێژینەوەیە، کە خۆی دایمەزراندووە.
- لە سەرەتای ٢٠٠٠ەوە، بەشدار بووە لە چەند هەزار توێژینەوەدا، وەک بەشێک لە پیشەی، لەسەر خۆرهەڵاتی ناوین و باکووری ئەفەریقا و تورکیا و ئەفغانستان.
- بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی دەنووسێ.