دەزگای فام بۆ چاپ وبلاوكردنەوە
هۆشەنگ قادر
هۆشەنگ قادر

ئاهەنگی بکوژان.
ئەمە دووەمین ئاهەنگی نوسەرە.
ئەوەی یەکەمیان ئاهەنگی یەکتر ناسینە دوەمیان ئەوەی ئێستایە ئاهەنگی بکوژان.
خۆی ڕاستیەکەی ئەم ووڵاتە یەعنی ئاهەنگ‌ و جەنگ، ئاهەنگی سەرکەوتنەکانی جەنگ ئاهەنگە تڕاژیدیەکانی جەنگ.
ئاهەنگی بکوژان، کۆمەڵە چیڕۆکێکە
هەڵێنجراوی واقیعێکی تاڵی ئەم نیشتیمانەن.
نیشتیمانێک هەر لەبەرە بەیانی مێژووەوە تەقریبەن ئەزموونی دەسپێکی جەنگی لەهەمو شتێ زیاترە.
جەنگاوەرو کەسایەتی دۆڵی ڕافیدەین بە‌درێژایی هەزاران ساڵە ئەزمونێکی کەلەکەبووی زۆری هەیە هەر لە‌ڕم و شمشێرو تیرو کەوانەوە تاچەکی مۆدێرنەتەی ئۆتۆماتیکی.
جەنگ هەموو شتێکی فێر کردووینە.
بەڵێ چیرۆکەکان لە نێوان واقیع و خەیاڵ تەنانەت لەهەندێ شوێن تێکەڵ بە ڕووداوی موحزین و دڵتەزێن.
چیرۆکەکان لە سەرەتای جەنگی هەشت ساڵەی ئێران ئێراقەوە دەسپێدەکەن وە دواتر بۆ پڕۆسەی ئازادی ئێراق.
چیرۆکی پیاوە شاعیرە هیندیەکە چیرۆکی کەریمی سەرباز، شەڕە سەختەکەی حەفڕلباتن چیرۆکی ئەو سەربازەی کە تابەیانی کە پاڵی دایەوە بەسەر جەستەی سەربازە مردووەکانەوە، چیرۆکە لاوەکیەکانی هابیل و قابیل، ئاوڕێک لەجەنگی سپارتا کە لەپێناو ئەڤین و چاوی مەعشوقەیەکی بێگوناهی بێخەتا کە چەندین دوورگەو وڵات داگیرکران.
چیرۆکی ئەو‌ ژنە دڵ ڕەقەی کە لە جەنگی ئوحد کاتێک لەڕێگەی پیاوەکانیەوە حەمزە‌ دەکوژێ‌ هەر بەهێندەش ڕاناوەستێ تەنانەت دواتریش خوێنەکەی دەمژێ... کە تاکو ئێستاش لای هەندێ جەنگاوەر کاریگەری دڵڕەقی ماوە لەجەنگە کوشتارگەکانی ئێران و ئێڕاقیش شتەکە‌ بە جوانی ڕەنگی دایەوە.
وە ئەوەی دوایش بینیمان لە‌شەڕی ناوخۆ چۆن بە چەکی سپی دیلەکان دەکوژران، شەڕی جەنگاوەران و میرو ئومەرائەکانی داعش ڕووداوەکانی ناو جەنجاڵی شارەکان ناو گەڕەک و کۆڵانەکان بێزارکەرترین وە ترسناکترین جۆری شەڕ.
چیرۆکی پڕۆفێسۆر جیم.. جاسم حەمادی سالح ئەلحوسنی خاوەنی بیرۆکەی ئەدەبیاتی گەشتیاری.
چیرۆکە‌ سەد ساڵیە ناوازە خەیاڵە جوانەکەی عەریف سەبهان.
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێراق تژی لە جەنگ.
جارێکیان‌ بە مام جەلالیان ووت مامە شەڕە... ووتی ئێمەو کێ
دوای چەندان ساڵ لە‌شەڕ، لە کۆتاییەکەی‌ کەمێک فکر هاتەوە نێو زادگەی هۆش بووە بەیاننامەی لائیحەی سیاسیەکی ناو هەمان حیزب ئەوەیە کە دەڵێت ... هەزار سعات خۆڕاگری لە پێناو ئاشتی باشترە لەیەک سعات شەڕ.
بەڵێ ئێراق بەهەموو پێکهاتە نەتەوەییەکانیەوە ماندوو بووە لەشەڕ بۆ ئەمەشیان باجی‌ زۆری داوە، بۆیە نایەوێت چیتر دووچاری شەڕ بێتەوە.
چیرۆکی مەرگی سەربازە خەیاڵیەکە
کە زیاتر مەیلێکی سوریالی هەیە.
یان چیرۆکی ئەو عەریفەی لە جەنگی پڕۆسەی ئازادی ئێراق کە‌لەناو حەزیرەو فەسیلەکەیان بە بەلاغەتێکی سەربازیەوە و‌ بەنەشئەی زەمەنی مەککەو‌ مەدینەوە بە کەچە دارەکەی ناو دەستیەوە هاواری دەکرد دەیووت...
بە پشتیوانی خودا هەر ئێمە سەردەکەوین.
ئاخ ئەگەر سەردەمی شمشێرو تیرو ڕم دەبوو چۆن سوپای ئینگلیزو فەڕەنگ و ئەمریکی مەلعونمان تەفرو تونا دەکرد، ئێوە بەس سمێڵە بابڕەکانتان بادەن ئیتر ئەو‌ سورفلە ئەوروپیە بێسمێڵانە لێتان‌ دەترسن... ئەوان منداڵی ڕەوزەو کێک و شیرن.
نوسەر کە خۆی جەنگەکانی لە نزیکەوە دیوە... یان با بڵێین نوسەرێک بەتەنیش هێڵی جەنگەوە.
کە زادەو کوڕی ڕۆژگاری جەنگە نزیکەی ۱۲ چیرۆکی لێرەو لەوێ لە چەند ساڵێکی جیاواز نوسیوە لەناویاندا سەر زەمینی بەسڕە کە پشکی شێری بەردەکەوێ.
دواجار لەبەر عیشقی ناکۆتاو بێهاوتام بۆ کاک عەلی بەدر من تەقریبەن سەرجەم بەرهەمەکانی جەنابیانم خوێندوتەوە.
‌ئاهەنگی بکوژان.
لە نوسینی .. ڕۆماننوس عەلی بەدر.
وەرگێڕانی ... خەڵات‌ عەلی.
بەرهەمی دەزگای فام... ۲۰۲٤.
هیوادارم خوێنەری بن.

 

تۆش ئەتوانی ( لینكی كتێب )