هەندێک کتێب کاتێک دەیخوێنیتەوە بۆ هەمیشە بەشێکت داگیردەکات. ئەم ڕۆمانە یەکێکە لەو کتێبانە. پەردەهەڵمالینە لە ڕووی دزێوی پیاوانی ئاینیی شیعە لە لوبنان، کاتێک هێزەشیعییەکانی لوبنان کەوتە ململانێی ناوخۆی، هەژاری و نەداری کۆمەڵگای لوبنانی هەڵتەکاندبوو ، بەرپرسە باڵاکانیش لە جیاتی ئەوەی لەسەنگەرەکانی پێشەوەی خەبات بەدژی داگیرکاری ئیسرائیلی بوەستن و شەهیدببن وەکو بانگەشەیان بۆ دەکرد و خەڵکە هەژار و نەدارەکەیان دەکردە خۆراکی جەنگێکی ماڵوێرانکەر بەپێچەوانەوە خۆیان لە کۆشک و ڤێلاکاندا خەریکی ڕابواردن وسیغەکردنی کچەجوان و کەم تەمەنەکان بوون، کچگەلێک کە زۆرجار هەژاری پاڵیپێوەدەنان بکەونە ئەو زەلکاوەوە. ئەم ڕۆمانە قیژەیەکی گوێ کاسکەرە بەڕووی دووڕوی پیاوانی ئاینی شیعەدا.
مرۆڤگەلێک لەمێژە بەدرۆ و چاووڕاو بەناوی ئالوبەیت و خۆشەویستی پێغەمبەرەوە خەریکی ڕابواردن و پارە کۆکردنەوەن. ئاخوندگەلێک کە خەڵکی ڕەوانەی بەهەشت دەکەن و خۆشیان ژیانێکی بەهەشت ئاسایان لەم دونیایەدا بۆ خۆیان چیکردووە. ئەوانگەلێک کە بووەنەتە زالو بەسەر خوێنی هەژار و نەدار و بەدبەختەکانەوە دەژین. ئەوانن کە بەدرۆکانیان خەریکن هەمووان دەکەن بە ئاشی مەرگدا. ئەم کتێبە دۆخی جەنگ و ساڵانێکمان بۆ وێنا دەکات مرۆڤ بەخوێندنەوەی شەرمەزار دەبێت. پێویستە زۆر سوپاسی وەرگێڕ بکەین کە ئەم شاکارە شیرینەی وەرگێڕاوە بەبڕوای من وەرگێڕی باش ئەوەیە کارەکانی جێگای خۆیان بگرن بەبڕوای من ئەم ڕۆمانە ئەگەر شاکاری وەرگێڕانەکانی وەرگێڕ نەبێت یەکێکە لە باشترین وەرگێڕانەکانی.
((ئەم ڕۆمانە دەقێکە لە یادەوەری، سەرڕێژ لە خەیاڵ و ڕاستی، هی ڕووداوێک زامەکان قووڵ دەکاتەوە و هەڵیاندەکۆڵێت. ئەو یادەوەرییەی چالاک دەبێتەوە و بڕیار دەدات وەک پاشماوەی جەنگ و پاشماوەی شێخ عەلییەک هەرگیز نامرێت و تەمەنی نووحی هەیە، چونکە سەرقاڵە بە هاندانی ئەوانی دیکەوە بۆ گرتنەبەری ڕێگەی مردن.
شێخ عەلی، لەگەڵ کیژێکی شازدە ساڵاندا سیغەدەکات، بە بەهانەی ئەوەی دەتوانێت بە جەستەی لە خوا نزیک ببێتەوە، جەستەی دەبێتە ئامڕازێک بۆ کۆکردنەوەی چاکە و لە پاداشتی ئەوەدا پەروەردگار لە بەهەشت کۆشکی دەداتێ، ئەوەش لە سۆنگەی ئەو زەکاتەی مانگانە دەیانداتێ، دەچێتە بن کڵێشەی کیژەوە و دەیباتە گۆڕستانی گوند، ئیدی لای ئەو هەمیشە خۆشەویستی تێکەڵ بە مەرگ و شوێنی چۆڵ و تاریک دەبێت. کچە هەموو ئەمانە لەبەرئەوە دەکات، تاکو بژێویی دایکی و خوشک و براکانی دابین بکات)) لەکتێبەکەوە.
تۆش ئەتوانی ( لینكی كتێب )